Rudaw · 23 Nov 2026
حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ
حکومەتی عێراق دەڵێ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و تێکەڵ بە دۆسیەکانی دیکە ناکرێ. بە گوتەی حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق کە بۆ میدیای وڵاتەکەی قسەی کردووە، "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی دەستکارینەکردنی، رێنماییەکی پابەندکەری عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانە". گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆسیەی مووچە لە سەرجەم دۆسیە هاوبەشەکانی دیکە جیاکراوەتەوە و ناکرێ بە هیچ گفتوگۆیەکی پەیوەست بە پرسەکانی دیکەوە ببەسترێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡