Kurdistan24 · 23 Nov 2026
باوک و کوڕێک گوند بە گوند دەگەڕێن تا منداڵان فێری کوردی بکەن
باوک و کوڕێک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کتێبەوە، منداڵان و مێرمنداڵانی 12 گوندی جوانڕۆ و هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان فێری زانست و خوێندن دەکەن. لە پڕۆژەیەکی رۆشنبیری و پەروەردەییدا، شەهاب محەممەدی، بەرپرسی کتێبخانەی گەڕۆکی جوانڕۆ، لەگەڵ حوسێن محەممەدی، مامۆستای خانەنشینکراو، وەک باوک و کوڕێک، بە ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە کتێب گوند بە گوند دەگەڕێن و هۆنراوە، چیرۆک و وانەکان بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی بە منداڵان و مێرمنداڵانی نزیکەی 12 گوند و ئاوایی سنووری جوانڕۆ و هەورامان دەڵێنەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡