Rudaw · 23 Nov 2026
شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو
شارەوانیی چواری هەولێر دەڵێ، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرنەبەر کە لە کەندی کۆرنیش سەرپێچی بکات. بەڕێوەبەری ئاودێریی شارەکە دەڵێ، ئەگەر باخچە و سەرپێچییەکانی سەر کەندەکە لانەدرێن، لەگەڵ هەر بارانبارینێکدا ئاستەنگ دروست دەبێ. بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی نزیک کەندی کۆڕنیش لە هەولێر، لەسەر لادانی باخچەکانیان کە لە لێواری کەندەکە دروست کراون، پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی رووداوەوە کرد.
⬅ Back home
Read full article ➡