ئامەدسپۆر کەمپینێکی گەیاندنی درێس بۆ منداڵانی 7 پارێزگای باکووری کوردستان دەستپێدەکات
Rudaw · 23 Nov 2026

ئامەدسپۆر کەمپینێکی گەیاندنی درێس بۆ منداڵانی 7 پارێزگای باکووری کوردستان دەستپێدەکات

یانەی ئامەدسپۆر بە دروشمی (با هیچ منداڵێک بێ درێس نەمێنێتەوە) کەمپینێکی بۆ گەیاندنی درێسی یانەکە بە منداڵانی 7 پارێزگای باکووری کوردستان راگەیاند و بۆ ئەو مەبەستەش بارهەڵگری فرۆشگای گەڕۆکی یانەکەی لە ئامەدەوە بەرێکرد. یانەی ئامەدسپۆر لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە کە نابێت هیچ منداڵێک بەهۆی نەبوونی دەرفەتەوە لە درێسی ئەو یانەیە بێبەش بێت کە خۆشی دەوێ.


⬅ Back home Read full article ➡