هەورەبرووسکە لە ئامەد دایکێک و دوو منداڵی بریندار کرد
Rudaw · 23 Nov 2026

هەورەبرووسکە لە ئامەد دایکێک و دوو منداڵی بریندار کرد

لە ئەنجامی لێدانی هەورەبرووسکە لە ماڵێک لە سنووری قەزای ئەرخەنی سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، دایکێک و 2 منداڵەکەی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە. رووداوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2026 لە گەڕەکێکی سەر بە قەزای ئەرخەنی روویدا کە لە کاتی بارانبارینی بەخوڕدا هەورەبرووسکە لە خانوویەک لە گوندەکەی دا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا، نازڵی فیدانی تەمەن 28 ساڵ و هەردوو منداڵەکەی، عوسمانی تەمەن 9 ساڵ و عەلی فیدانی تەمەن 8 ساڵ بریندار بوون.


⬅ Back home Read full article ➡