Rudaw · 23 Nov 2026
ئێران هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی قەدەخە کرد
بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران لە نووسراوێکدا بۆ نووسینگەی هەناردەکردنی گومرگی ئەو وڵاتە، قەدەخەکردنی هەناردەکردنی تەماتە، پیاز و پەتاتەی راگەیاند. ئەم قەدەخەکردنە بە پشتبەستن بە بڕگەی (ئەلف) لە مادەی 72ی یاسای پلانی پێنج ساڵەی حەوتەمی پەرەپێدان و لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی بازاڕ و دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆدا دەرکراوە. بەپێی بڕیارەکەش، هەناردەکردنی ئەو سێ بەرهەمە تاوەکو ئاگادارکردنەوەی دیکە قەدەخە دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡