لە 24 کاژێردا 5 کەس لە ئێران بەهۆی خواردنەوەی کحوولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە
Rudaw · 23 Nov 2026

لە 24 کاژێردا 5 کەس لە ئێران بەهۆی خواردنەوەی کحوولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە

جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شیراز دەڵێ، لە 24 کاژێری رابردوودا نزیکەی 30 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی پیشەسازیی (ساختەوە) ژەهراوی بوون کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە. لە شاری نەیشابووری سەر بە پارێزگای خوراسانی رەزەویش 4 کەس بە هەمان هۆکار گیانیان لەدەستدا. ئەمین نیاکان، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شیراز رایگەیاند، 30 کەس بەهۆی ژەهراویبوون بە کحولی ساختەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.


⬅ Back home Read full article ➡