Kurdistan24 · 23 Nov 2026
بەڵێندەرانی کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد
بەڵێندەرانی کەرکووک بۆ داواکردنی شایستە داراییەکانیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست و جەختیان لەوە کردەوە، بەهۆی خەرجنەکردنی بودجەی پڕۆژەکانیان، کارەکانیان پەکی کەوتووە. بە گوتەی بەڵێندەران، حکوومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دیناریان قەرزارە و لە پێدانی ئەو پارەیەدا کەمتەرخەمی دەنوێنێت. نەوزاد ئەنوەر محەمەد، سەرۆکی لقی کەرکووکی یەکێتی بەڵێندەرانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمە یەکەم جارە گردبوونەوەیەکی لەم شێوەیە لە کەرکووک رێکدەخەن.
⬅ Back home
Read full article ➡