964media · 23 Nov 2026
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت؛ سبەی نمەبارانە
964+ وریا فەتاح بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو، ئەمڕۆ دووشەممە، کەشوهەوا ئارامە و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما نزیکن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و تەنیا لە ناوچەکانی سنووری دهۆک بە رێژەی 1 بۆ 2 پلە کەمێک دادەبەزن، بایەکی لەسەرخۆ و گۆڕاویش بە خێرایی 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا هەڵدەکات و مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
⬅ Back home
Read full article ➡