Westga News · 23 Nov 2026
بەتۆمەتی پیسکردنی ژینگە و رشتنی رۆنی رەش دەستگیرکرا
وێستگەنیوز- بابان عومەر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی پیسکردنی ژینگە و رشتنی رۆنی رەش دەستگیرکردووە. ئەوەشی خستەروو، کە تۆمەتبارەکە لەسەر رێگەی دووسایدی زەڕایەن – دەربەندیخان رۆنی رەش (نەفتا)ی رشتووە، لە هەمان هەڵمەتدا، دەست بەسەر 1 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا گیراوە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بووە بۆ پاراستنی ژینگە و رێگریکردن لە پیسبوون و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر تەندروستیی گشتی.
⬅ Back home
Read full article ➡