Kurdistan24 · 23 Nov 2026
دەستپاکی عێراق: دوو بەرپرسی دیوانی پارێزگای زیقار بە بەرتیل سزادراون
دەستەی دەستپاکی فیدراڵی سزادانی بەرپرسێکی دیوانی پارێزگای زیقاری بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل راگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2026، دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، دادگای تاوانەکانی زیقار بە ئامادەبوونی تۆمەتباران دوو بڕیاری سزای دەرکرد. بڕیاری یەکەم سزادانی بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاریی پڕۆژەکان بوو لە دیوانی پارێزگا بە هەشت ساڵ زیندان، بڕیاری دووەمیش سزادانی فەرمانبەرێکی هەمان بەش بوو بە حەوت ساڵ زیندان، هاوکات هەردوولایان پابەند کران بە پێدانی غەرامەی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
⬅ Back home
Read full article ➡