964media · 23 Nov 2026
نرخی بتڵێک غاز زیاتر لە پێنج هەزاری چووە سەر
964+ کوردستان جەلال ئێستا ئەگەر بتەوێت بتڵێک غاز لە بەنزینخانەکانی سلێمانی پڕ بکەیت دەبێت پێنج هەزار و 500 دینار زیاتر بدەیت، وتەبێژی نەوت و کانزاکانیش هۆکارەکەی رووندەکاتەوە. نرخی لیترێک غازی بازرگانی لە بەنزینخانەکان لە 500 دینارەوە بووە بە 750 دینار و لەبارەی هۆکارەکەیەوە سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە 964ی وت، ئەو غازە پاڵپشتیکراو بوو تەنها لە سلێمانی هەبوو کۆمپانیایەک سەرپەرشتی دەکرد، بەڵام چیتر نەیتوانی بەردوام بێت، بۆیە نرخەکە بەرزبووەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡