PUK Media · 23 Nov 2026
هاووڵاتییەک بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسکردنی ژینگە دەستگیر دەکرێت
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی پیسکردنی ژینگە و رشتنی رۆنی رەش لەسەر رێگای زەڕایەن – دەربەندیخان دەستگیر دەکات و دەستیش بەسەر بارهەڵگرێکدا دەگرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ژینگە و رێگریکردن لە پیسبوون و دروستکردنی مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی گشتی، لەسەر رێگای دووسایدی زەڕایەن - دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە رۆنی رەش (نەفتا)ی لەو سنوورەدا رشتووە.
⬅ Back home
Read full article ➡