لە بەنزینخانەکانی هەولێر لیترێک بەنزین بۆ 1400 دینار دابەزی
Rudaw · 23 Nov 2026

لە بەنزینخانەکانی هەولێر لیترێک بەنزین بۆ 1400 دینار دابەزی

بەراورد بە هەفتەی رابردوو، لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی هەولێر نزیکەی 150 دینار دابەزی. لە سلێمانی نرخی بەنزین جێگیرە. سەرباز کەریم، گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 23-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵی بازرگانیی کۆمپانیای کار بە کۆ 1245 دینارە، هەفتەی رابردوو بە کۆ بە 1450 دینار بوو." هەفتەی رابردوو نرخی لیترێک بەنزین لە بەنزینخانەکان 1550 دینار بوو.


⬅ Back home Read full article ➡