لە کەرکووک هاووڵاتییانی گلەیی لە کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکان دەکەن
Kurdistan24 · 23 Nov 2026

لە کەرکووک هاووڵاتییانی گلەیی لە کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکان دەکەن

نەبوونی بودجە و دەرمانی فریاگوزاری، کەرتی تەندروستیی کەرکووکی رووبەڕووی دۆخێکی دژوار کردووەتەوە و ژیانی نەخۆشە هەستیارەکان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تسرینی دووەمی 2026، دکتۆر شاسوار عەلی، بەڕێوەبەری پشکنین و سکاڵا لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بە کوردستان24ی گوت، نەخۆشخانەکانی کەرکووک بەدەست کەمیی دەرمانە چارەنووسسازەکانی وەک پێداویستیی شوشتنی گورچیلە و دژە ژەهری مار دەناڵێنن، بەڵام کێشەکە لە سەرتاسەری عێراق هەیە.


⬅ Back home Read full article ➡