پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
Kurdistan24 · 23 Nov 2026

پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت و بڕی پارەکەش نزیکەی 21 ملیار دینارە و زیاتر لە هەزار جووتیاریش سوودمەند دەبن. میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە کوردستان24ی رایگەیاند، جووتیارانی سنووری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ئەمڕۆ دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ساڵی 2026 دەست پێ دەکات. لەم قۆناخەدا 1109 جووتیار سوودمەند دەبن و بڕی 20 ملیار و 900 ملیۆن و 21 هەزار دینار بەسەریاندا دابەش دەکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡