ئەرکان حەسەن دەبێتە یەکەم قایمقامی خورماڵ
964media · 23 Nov 2026

ئەرکان حەسەن دەبێتە یەکەم قایمقامی خورماڵ

964+ ئەحمەد مستەفا ئەمڕۆ، ئەرکان حەسەن وەک یەکەم قایمقامی قەزای خورماڵ، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکاردەبێ کە پێشتر قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بووە. بڕیاری بەقەزابوونی خورماڵ لە تەممووزی 2023 دەرچوو، و لە تشرینی دووەمی 2026 بە فەرمی وەک قەزا کەوتە سەر کار. ئەمڕۆ دووشەممە 23.11.2026، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە وێنەی خۆی و ئەرکان حەسەن، یەکەم قایمقامی خورماڵی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەمڕۆ دەستبەکار دەبێ.


⬅ Back home Read full article ➡