Kurdsat News · 23 Nov 2026
عەبدوڵا ئۆجەلان: پرسی کورد پرسێکی دیموکراسییە و ئامانجمان بنیادنانی کۆمارێکی دیموکراسییە لە تورکیا
وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی نوێی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە دورگەی ئیمراڵی بڵاوکردەوە و تێیدا ئۆجەلان جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرسی کورد پرسێکی دیموکراسییە و لە ئاستی وەرچەرخانێکی مێژووییدان بۆ بنیاتنانی کۆمارێکی دیموکراسیی لە تورکیا. بەپێی راگەیەندراوێکی وەفدی ئیمراڵیی دەمپارتی کە ئەمڕۆ دووشەممە 23ی 11ی 2026 بڵاوکرایەوە، هاتووە: دوێنێ یەکشەممە، 22ی 11ی 2026 لە دورگەی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامداوە و هەڵسەنگاندنەکانی ناوبراویان خستووەتەڕوو.
⬅ Back home
Read full article ➡