Kurdistan24 · 23 Nov 2026
عەلی زەیدی گەیشتە میسر
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە میسر، وەک لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە. لە کاتی گەیشتنیدا، مستەفا مەدبوولی، سەرۆکوەزیرانی میسر پێشوازیی لێکرد. ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوەکە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە، هەروەها سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردوو وڵات دەکات.
⬅ Back home
Read full article ➡