لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخبردنی 11 پارچە شوێنەوار پووچەڵ کرایەوە
Kurdistan24 · 23 Nov 2026

لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخبردنی 11 پارچە شوێنەوار پووچەڵ کرایەوە

تیمەکانی هەواڵگریی سەربازی لە بەشی هەواڵگری و ئاسایشی بارەگای کۆنترۆڵی خورماتوو لە کەرکووک، هەوڵێکی بە قاچاخبردنی 11 پارچە شوێنەواری بەنرخیان پووچەڵکردەوە و تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد. ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2026، ئۆپەراسیۆنەکە بەگوێرەی رێنماییەکانی نایف موکەیف شەممە، وەزیری بەرگری و عەبدولڕەحمان رەشید یارڵڵا، سەرۆکئەرکانی سوپا و بەدواداچوونی حەسەن جەواد سێلاوی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی و میراتی شارستانیی عێراق.


⬅ Back home Read full article ➡