لە هەولێر بەنزینی نۆرماڵ بە سێ نرخی جیاواز دەفرۆشرێت
964media · 23 Nov 2026

لە هەولێر بەنزینی نۆرماڵ بە سێ نرخی جیاواز دەفرۆشرێت

964+ ئەحمەد شەمزین- هەولێر لە شاری هەولێر، بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان وێستگە حکومی و بازرگانییەکان و سەر شەقامدا سێ نرخی تەواو جیاوازی هەیە و جیاوازیی نێوان هەرزانترین و گرانترین نرخ دەگاتە 600 دینار بۆ هەر لیترێک. بەپێی بەدواداچوونەکان لە ناو بازاڕ و وێستگەکانی شاری هەولێر، نرخەکانی بەنزینی نۆرماڵ بەم شێوەیەی خوارەوەن: نۆرماڵی حکومی: هەر لیترێکی بە 750 دینارە. نۆرماڵی سەر شەقام: هەر لیترێکی بە 1000 دینارە. نۆرماڵی بازرگانی: هەر لیترێکی بە 1350 دینارەوە دەستپێدەکات تا 450 دینار.


⬅ Back home Read full article ➡