سبەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دەستپێدەکات
Rudaw · 23 Nov 2026

سبەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دەستپێدەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دەستپێدەکات کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت. ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "رۆژی سێشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت."


⬅ Back home Read full article ➡