ئەرکان عەلی وەک یەکەم قایمقامی خورماڵ دەستبەکار بوو
Kurdistan24 · 23 Nov 2026

ئەرکان عەلی وەک یەکەم قایمقامی خورماڵ دەستبەکار بوو

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، ئەرکان عەلی وەک یەکەم قایمقامی خورماڵ دەستبەکاربوو. ئەرکان عەلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرنامەی کاری لەپێشینەیان خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خورماڵ، بنیاتنانی یەکە کارگێڕییەکانی سنوورەکە، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیە. هاوکات ئەرکان عەلی گوتیشی "ئەمڕۆ بۆ خورماڵ، ناوچەکە، هەروەها پارێزگای هەڵەبجە رۆژێکی مێژووییە." قایمقامی نوێی خورماڵ جەختیکردەوە، لە داهاتوودا هەوڵەکانیان بۆ پێشخستنی سنوورەکە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان چڕ دەکەنەوە.


⬅ Back home Read full article ➡