VAR · 23 Nov 2026
بە تۆمەتی ڕشتنی ڕۆنی ڕەش لەسەر ڕێگای دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانیان لەسەر ڕێگای دووسایدی زەڕایەن - دەربەندیخان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە هەستاوە بە ڕشتنی ڕۆنی ڕەش (نەفتا) و پیسکردنی ژینگەی ناوچەکە. پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیاندا بووە بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە دروستکردنی مەترسی بۆ سەر تەندروستیی گشتی.
⬅ Back home
Read full article ➡