964media · 23 Nov 2026
ریش سپییە و لە تەنیشت گەنجەکانەوە خۆی فێردەکات
964+ میلاد جەلال - گەرمیان جوتیارێکی ریش سپی لە گەرمیان، کە ساڵی 1987 ئامادەیی کشتوکاڵی تەواوکردووە، دوای تێپەڕبوونی 39 ساڵ بەشداری خولێکی شیاندنی کشتوکاڵی دەکات، بۆ ئەوەی بە زانیاریی زانستی زیاتر باخەکەی پێش بخات و بەرهەمی زیاتر بخاتە بازاڕەوە. بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیان ئەم خولەی بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان کردووەتەوە و بەشداری لە خولەکەش مەرجێکی پێویستە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەرپەرشتی پرۆژە کشتوکاڵییەکان بکەن.
⬅ Back home
Read full article ➡