Rudaw · 23 Nov 2026
سزای لێدانی قامچیی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێران دا جێبەجێ کرا
سزای لێدانی قامچی بەسەر خانمە هونەرمەندێکی ئێرانی و چوار کەسی دیکە جێبەجێ کرا. ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2026، مستەفا نیلی، پارێزەری پەرەستوو ئەحمەدی رایگەیاند: "سزای لێدانی 74 قامچی بەسەر خانمە هونەرمەند پەرەستوو ئەحمەدی و 4 کەسی دیکە لە قوم جێبەجێ کرا." مستەفا نیلی گوتی: "دوای پەسندکردنی سزاکەیان و ناردنی دۆسیەی پەرەستوو ئەحمەدی، سوهەیل فەقێ نەسیری، ئەمین تاهیری، ئەمید عەلی پیرنیا و موحسین لەشکری بۆ دادگای قوم، ئەمڕۆ سزاکەیان جێبەجێ کرا."
⬅ Back home
Read full article ➡