964media · 23 Nov 2026
سبەی رێگای سۆران بۆ رواندز قیر دەکرێت و دادەخرێت
964+ شۆڕش قادری سبەی رێگای سۆران بۆ رواندز قیر دەکرێت و بەڕووی شۆفێران دادەخرێت، بەڵام خەمتان نەبێ پەکتان ناکەوێ و رێگای جێگرەوە هەیە. بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، سبەی سێشەممە 24.11.2026 رێگای سەرەکی سۆران – رواندز بەهۆی قیرکردنەوە لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە بەڕووی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەخرێت و تا 24 کاتژمێریش ناکرێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡