پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات
Rudaw · 23 Nov 2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە: پیسبوونی هەوا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات

پیسبوونی هەوای مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، دڵ و خوێنبەرەکانی زیاد دەکات. ئەمڕۆ سێشەممە 23-11-2026 د. حوسێن عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی: هەوای پیس تەنۆلکەی زۆر وردی تێدایە کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن. د. حوسێن عەلی، دەڵێت "پیسبوونی هەوا و ژینگە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێن، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە ئازاری سنگ، جەڵتەی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ناڕێکیی لێدانی دڵ زیاد دەکات".


⬅ Back home Read full article ➡