تەماتە و پیاز لە کیلۆوە بووە بە دانە و لە سلێمانیش لیترێک غاز 250ی چووەسەر
964media · 23 Nov 2026

تەماتە و پیاز لە کیلۆوە بووە بە دانە و لە سلێمانیش لیترێک غاز 250ی چووەسەر

964+ ژووری هەواڵ بە یەک هەفتە نرخی تەماتە لە بازاڕی کەلار هەزار دیناری چووەتەسەر و هاوشێوەی پیاز گران بووە و کیلۆی هەر یەکێکیان گەیشتووەتە دوو هەزار دینار. ****** لە شاری هەولێر، بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان وێستگە حکومی و بازرگانییەکان و سەر شەقامدا سێ نرخی تەواو جیاوازی هەیە و جیاوازیی نێوان هەرزانترین و گرانترین نرخ دەگاتە 600 دینار بۆ هەر لیترێک. ****** ئەگەر بتەوێت لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بوتڵێک غاز پڕ بکەیت، دەبێت پێنج هەزار و 500 دینار زیاتر بدەیت بەراورد بە رۆژانی رابردوو.


⬅ Back home Read full article ➡