Kurdistan24 · 23 Nov 2026
ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر 8 هاووڵاتیی ئێرانی و 22 کۆمپانیا لە چوار وڵاتدا دەسەپێنێت
نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سامانە بیانییەکانی ئەمەریکا (ئۆفاک) لیستی سزادراوانی تایبەتی خۆی نوێ کردەوە و هەشت هاووڵاتیی ئێرانی و 22 کۆمپانیا و دامەزراوەی لە ئێران، ئیمارات، تورکیا و چین خستە ناو لیستی سزاکانەوە. دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، بە گوێرەی نوێکردنەوەکەی ئۆفاک، سەرجەم هەشت کەسەکە و 20 لە کۆمپانیا و دامەزراوەکان لەژێر بەندی دووەمی فەرمانی جێبەجێکاریی ژمارە 13902 سزا دراون و مەترسیی سزای لاوەکییان لەسەرە.
⬅ Back home
Read full article ➡