Kurdistan24 · 23 Nov 2026
بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی 20 گوندی وان داخرا
شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە پارێزگای وان رێگەی 20 گوند داخراون، تیمەکانیش سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکانن. ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2026، لە زۆربەی ناوچەکانی باکووری کوردستان کەشوهەوای سارد کاریگەریی خۆی نیشان داوە؛ لە پارێزگای مووش و شارۆچکەی ئەردیشی سەر بە وان، بارانبارین بووە هۆی دروستبوونی لافاو. پاش ماوەیەک بارانبارینەکە گۆڕا بۆ بەفربارین و بە ناوەندی شاری وانیشەوە زۆرێک لە ناوچەکان سپیپۆش بوون.
⬅ Back home
Read full article ➡