دانیاڵ مادلاند "ئاخۆ ئێستا"ی بڵاوکردەوە
Kurdistan24 · 23 Nov 2026

دانیاڵ مادلاند "ئاخۆ ئێستا"ی بڵاوکردەوە

دانیاڵ مادلاند، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "ئاخۆ ئێستا"، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. دووشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2026، دانیاڵ مادلاند، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بە کوردستان24ی راگەیاند، "هۆنراوەی گۆرانییەکە هی خۆمە و بۆخۆشم ئاوازەکەیم بۆ داناوە، میوزیکی بەرهەمەکە لە ستۆدیۆی دانیاڵ، بە هاوکاریی سیامەک فەقێزادە ئامادە کراوە و کاری چاککردنی کلیپەکەش لەلایەن سوپەر میدیایەوە ئەنجام دراوە."


⬅ Back home Read full article ➡