Kurdistan24 · 23 Nov 2026
سوپای یەمەن: تەنیا ئەمڕۆ 647 چالاکی سەربازیی دژی حووسییەکان کراوە
هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی فەجری یەمەن، 647 چالاکیی سەربازییان لە بەرەکانی جەنگدا بەڕێوەبردووە. سوپای یەمەن ئاشکرایکرد، کە لە ئەو چالاکییانەدا سەدان سەرکردە و چەکداری حوسی بوونەتە قوربانی، هەروەها 56 ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازیی ئەو گرووپە تێشکێندراون و لەکارخراون. دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، مەجید نەزیلی، گوتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکان بە پاڵپشتیی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی پشتیوانیکردنی شەرعییەت لە یەمەن بەڕێوەچوون".
⬅ Back home
Read full article ➡