سبەی لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت
964media · 23 Nov 2026

سبەی لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

964+ شۆڕش قادری سبەی لە 39 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت. سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە هەندێک شوێنی کوردستان هەر بەردەوامە و وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکردووە، سبەی سێشەممە 24.11.2026 لە 39 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.


⬅ Back home Read full article ➡