چەند رێگایەکی دارستان و کوێستانەکانی سۆران داخران
964media · 23 Nov 2026

چەند رێگایەکی دارستان و کوێستانەکانی سۆران داخران

964+ شۆڕش قادری بۆ رێگەگرتن لە داربڕەکان، چەند رێگایەکی لاوەکی لە گوندەکانی دەڤەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داخران. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران چەند وێنەیەکی ساتی داخستنی رێگاکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ دووشەممە 23.11.2026 چەندین رێگای لاوەکی بۆ رێگریکردن لە دیاردەی داربڕین لە گەرووی ئۆمەر ئاغا و گوندی سیتکان و نزار شێخانی و گوندی بادلیان داخراون. هەر ئەم پاییزە چەندین رێگای دیکە لە گوند و کوێستانەکانی سۆران داخراون بە مەبەستی رێگەگرتن لە داربڕەکان.


⬅ Back home Read full article ➡