964media · 23 Nov 2026
فلای دوبەی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە
964+ هەژان هادی کەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، هێڵی ئاسمانیی فلای دوبەی لە سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە. سەرچاوەکە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، فلای دوبەی لە هەفتەیەکدا نزیکەی 42 گەشت ئەنجام دەدات، کە ژمارەکە کەمترە بەراورد بە پێش رووداوە ئەمنییەکەی کۆتایی مانگی نۆ.
⬅ Back home
Read full article ➡