Kurdistan24 · 23 Nov 2026
زیادبوونی ئاستی دابینکردنی نەوت نرخەکەی دابەزاند
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێکردنەوەی کارکردنی بۆرییەکی نەوتی لیبیا، نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 3% دابەزی. ئەم گۆڕانکارییە بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لەو نیگەرانییانەی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان و پاڵاوگەکان لە ناوچەکەدا هەبوون، کەم ببنەوە. دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026، نرخی گرێبەستە ئایندەییەکانی نەوتی برێنت بە بڕی 3.25 دۆلار، کە دەکاتە 3.51% دابەزین، گەیشتە 89.32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
⬅ Back home
Read full article ➡