Rudaw · 24 Nov 2026
شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک کە رێگای سەرەکییە بۆهاتووچۆی دانیشتوانی گەڕەکی ژیان و چەند گەڕەکێکی ئەو ناوچەیە یەک سایدە و نەکراوە بە دووساید، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت": بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست ئەو پرۆژەیە و بەشێک لە پرۆژە ستراتیجییەکانمان وەستاون". رێگای کۆنی کەرکووک بە درێژایی کیلۆمەترێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری گەرەکی ژیان تاوەکو شوقەکانی حاجی یەحیا یەک سایدە و هاتووچۆی زۆری لەسەرە و شۆفێران و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەڵێن گرفتی بۆ دروست کردووین.
⬅ Back home
Read full article ➡