سێ کەشتی نەوت بەهۆی مین لە گەرووی هورمز دەتەقنەوە
Kurdistan24 · 24 Nov 2026

سێ کەشتی نەوت بەهۆی مین لە گەرووی هورمز دەتەقنەوە

هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، بەگوێرەی راپۆرتە مەیدانییەکان لە چەند کاتژمێری رابردوودا سێ کەشتی نەوتی سەرپێچیکار لە ئاوەکانی گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتن بە مینی دەریایی تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە بوون. سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026، بەگوێرەی راپۆرتێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لەو کەشتییانە لە کەناراوەکانی باشوور و دوو کەشتی دیکەش لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز تووشی رووداو بوونە.


⬅ Back home Read full article ➡