10 کەسی بیانی لە سنوورەکان و دوو قاچاخچی لە سلێمانی دەستگیر کران
964media · 23 Nov 2026

10 کەسی بیانی لە سنوورەکان و دوو قاچاخچی لە سلێمانی دەستگیر کران

964+ ئەرسەلان عەبدوڵا فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی سنوور رایانگەیاند، 10 کەسی بیانی لە چەند شوێنێک و دوو قاچاخچییش لە سنووری سلێمانی دەستگیر کران. فەرماندەییەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویکردەوە، لیواکانی 1 و 3 و 21 لە هێزەکانی پاراستنی سنوور، لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی فەرماندەیی 1ی سنوور، لە ئۆپەراسیۆنی جیاجیادا، 10 کەسیان دەستگیر کرد، کە لە نەتەوە جیاجیاکانی ئاسیان و هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانیان داوە و دەیانەویست بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو وڵاتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡