نەوت، زێڕ و زیو دابەزین
964media · 24 Nov 2026

نەوت، زێڕ و زیو دابەزین

964+ وریا فەتاح لە نوێترین مامەڵەکانی بازاڕە جیهانییەکانی وزە و کانزاکاندا، نرخی نەوتی خاو، زێڕ و زیو بەیەکەوە روویان لە دابەزین کردووە. ئەمڕۆ سێشەممە 24.11.2026، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرمیلێکی بە 88.75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەی 0.69% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. هەرچی نەوتی تەکساسە، بەرمیلێکی بۆخوار 79.63 دۆلار دابەزیوە، واتا بەڕێژەی 0.67%. هەرچی نرخی زێرە، ئۆنسەیەکی بە 3 هەزار و 639 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 11.99 دۆلاری لێبووەتەوە واتا بەڕێژەی 0.33%.


⬅ Back home Read full article ➡