ناردنی نەوت و غاز لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت
964media · 24 Nov 2026

ناردنی نەوت و غاز لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت

964+ کوردستان جەلال بەغدا دەڵێت لە ناردنی نەوت و غاز بۆ هەرێم نەوەستاوین و بەردەوامین. کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، رەتیکردەوە ناردنی غازی شل و نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان راگیرابێت. کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو نووسراوەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و باس لە راگرتنی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە هیچ شێوەیەک غازی شل و نەوتی سپی ناگرێتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡