Rudaw · 24 Nov 2026
بارسێلۆنا، هێرشبەرە دڵخوازەکەی خۆی دۆزییەوە
یانەی بارسێلۆنا چاودێریکردن و بەدواداچوونی خۆی بۆ ئاستی گۆستاڤۆ ڤارێلای هێرشبەری پۆرتوگالی چڕکردووەتەوە، لەپێناو گرێبەستکردن لەگەڵیدا. ڤارێلای هێرشبەری مۆنزای ئیتاڵی، بەیەکێک لە بەهرەمەندە درەوشاوەکانی ئێستای جیهان دادەنرێت، پاشئەوەی ئاستێکی ناوازەی لەگەڵ یانەکەی لە وەرزی ئەمساڵدا پێشاندا و بووە جێگای سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەورووپا. بارسێلۆنا دیارترین یانەیە کە بەدواداچوون بۆ گەشەکردن و دۆخی ئەو هێرشبەرە دەکات کە تەمەنی 21 ساڵە و لە خولی ئیتاڵیا هێزێکی زۆری پێشانداوە.
⬅ Back home
Read full article ➡