Kurdistan24 · 24 Nov 2026
وەزیری لاوانی بەحرەین: بەشداریکردنی گەنجان گۆڕانکاریی راستەقینە دروست دەکات
رەوان بنت نەجیب تۆفیقی، وەزیری کاروباری لاوانی بەحرەین، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکدا لە لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەولێر، خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەم سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، خەڵکی کوردستان و چیرۆکەکەیان زۆرترین سەرنجی ئەویان راکێشاوە. وەزیری کاروباری لاوانی بەحرەین ئاماژەی بەوە کرد، ئەم سەردانەی دەبێتە دەستپێکێک بۆ هەنگاوی دیکە و جەختی لەوە کردەوە کە گوێگرتن لە خەڵکی هەرێمی کوردستان جێگەی خۆشحاڵیی خۆی و شاندی نێودەوڵەتییە.
⬅ Back home
Read full article ➡