Kurdistan24 · 24 Nov 2026
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: بە رێژەی 97% دۆخی تای خوێنبەربوون کۆنترۆڵ کراوە
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت، دۆخی پەتای تای خوێنبەربوون بە رێژەی 95% بۆ 97% کۆنترۆڵ کراوە و هیچ زیادبوونێک لە ژمارەی تووشبوواندا تۆمار نەکراوە. قوسەی حەتتاب، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرای کرد، کارەکانی فەرمانگەی ڤێتێرنەری بەردەوامن و دۆخی تەندروستیی ئاژەڵان زۆر باشە، بە جۆرێک دۆخی تای خوێنبەربوون بە رێژەیەکی بەرچاو کۆنترۆڵ کراوە و هیچ هەڵکشانێک لە ئاماری تووشبووندا نییە.
⬅ Back home
Read full article ➡