Kurdistan24 · 24 Nov 2026
لە چۆمان زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت
سبەی چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە قەزای چۆمان، سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست پێ دەکات. خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی چۆمان 600 پارچە زەوی لە رێگەی خاڵبەندی و تیروپشکەوە بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەکەدا دابەش دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡