964media · 24 Nov 2026
نزیکەی 50 کەشتیی نەوت و وزە رووبەڕووی هێرشی سایبەری بوونەتەوە
رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” بڵاویکردەوە، نزیکەی 50 کەشتیی هەڵگری نەوت و پێترۆڵی شل، رووبەڕووی هێرشی سایبەری بوونەتەوە و هەندێکیشیان هۆشداریی تەقاندنەوەیان پێگەیشتووە. وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە، واشنتن گومان دەکات ئێران ئەنجامدەری سەرەکیی هێرشەکان بێت، هاوکات ناوی رووسیاش وەک تۆمەتبارێکی دیکەی ئەگەری هاتووە. ئەمەش نیگەرانیی لەلای ئەمریکا دروستکردووە کە تاران هەوڵی فراوانکردنی بازنەی جەنگەکە دەدات تا ئاستی هێرشی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی ناوچەکە.
⬅ Back home
Read full article ➡