ئەمڕۆ رۆژی هەڵەبجەیە و نوقڵ دابەش دەکرێت
964media · 24 Nov 2026

ئەمڕۆ رۆژی هەڵەبجەیە و نوقڵ دابەش دەکرێت

964+ ئەمەل ناجی – هەڵەبجە ئەمڕۆ 157 ساڵ بەسەر فەرمانی بە قەزاکردنی شاری هەڵەبجەدا تێپەڕدەبێت، پێش ئەوەی ببێت پارێزگا، بەم بۆنەیەوە چالاکیی جۆراوجۆر دێنە ئەنجامدان. چەند ساڵێکە 24.11 وەک رۆژی هەڵەبجە دیاریکراوە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت، بە تایبەتی لە باخی گشتی شارەکە یادەکە دەکرێتەوە. دەستپێکی چالاکییەکانی ئەمڕۆ دابەشکردنی گوڵ و نوقڵ و شیرینی بوو بەسەر خەڵکی شار و کرێکار و ژینگەپارێزان و هێزە ئەمنییەکانی ناو شار، کە لە لایەن قوتابیانی قوتابخانەی کۆچەر میرزا رێکخرابوو.


⬅ Back home Read full article ➡