Kurdsat News · 24 Nov 2026
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی بە شێوازی ئۆنلاین کارا کرد
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە هەنگاوێکی نوێدا وەرگرتنی نۆرەی ئۆنلاین بۆ سەردانیکردن رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ لەمەودوا هاووڵاتیان پێش ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەراتییەکە بکەن دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین لە رێگەی 'QR'رەوە نۆرەی سەردانیکردن وەربگرن. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی وەرگرتنی نۆرە بە شێوازی ئۆنلاین لە رۆژی سەردانیکردنی هاووڵاتیان پێویستە پسوڵەی نۆرە و بەڵگەنامە پێویستتیەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن.
⬅ Back home
Read full article ➡