Kurdistan24 · 24 Nov 2026
سەرۆک بارزانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا مێژوویی و پتەو و دۆستانەیە
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە مەڕات رەژبەدینۆڤ کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا لە شاری هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان رووسیا و گەلی کوردستان و رۆڵی بارزانیی نەمر لە قووڵبوونی دۆستایەتیی نێوان هەردوولا دا، جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡